بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌موو تواناكانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ و پاڵپشت و هاوكارى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌بم
وێستگه نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌زانن له رابردودا به‌ڵێنی زۆر به هه‌ڵه‌بجه دراوه و ته‌نها وه‌ك دروشم ماوه‌ته‌وه و ده‌شزانن كه به‌ده‌مه‌وه‌نه‌چونی حكومه‌ت بۆ داواكارییه‌كانیان زیاتر دڵی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی شكاندوه و ده‌شڵێت، "هه‌مو تواناكانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ و پاڵپشت و هاوكارییان ده‌بم".
بافڵ تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی جینۆسایدی كیمیابارانكردنی شاری ھه‌ڵه‌بجه تێده‌په‌ڕێت، له‌م ساڵڕۆژه خه‌مناكه‌دا نیگه‌رانین كه تاوه‌كو ئێستا ئاسه‌واری ئه‌م برینه ساڕ‌ێژ نه‌بوه به‌سه‌ر كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان، بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و شاری غه‌درلێكراوی ھه‌ڵه‌بجه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له دڕندانه‌ترین تاوانه‌كانی مێژوی مرۆڤایه‌تی و غه‌درێكی گه‌وره‌یه كه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه، تاوانێك كه هه‌میشه له ویژدانماندا به زیندویی ده‌مێنێته‌وه، به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان به‌رامبه‌ر ئه‌م ئازاره سورترمان ده‌كات له به‌رده‌وامی ھه‌وڵه‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی ھه‌ڵه‌بجه و بریندارانی ئه‌م شاره.
بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌په‌رۆشه‌وه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ھه‌ڵه‌بجه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڕوانین، وه‌ك چۆن له رابردودا ده‌ستپێشخه‌ربوین و به‌ھه‌وڵی یه‌كێتی، هه‌ڵه‌بجه بوه پارێزگا، ئێستاش سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه سه‌ربه‌رزه‌كانه‌وه، فشاری زیاتر له حكومه‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌ستی ئاوه‌دانی زیاتر له‌م شاره به‌گه‌ڕ بخه‌ن و خزمه‌تی زیاتری بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و كه‌سوكاری شه‌ھیدان بكه‌ن.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ده‌بێت پێكه‌وه ھه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه شاری ئاوه‌دانی و ناسنامه‌ی پایته‌ختی ئاشتیش بكه‌ینه سیمبولی خۆڕاگری، ئیراده و به‌رده‌وامی، ئێمه ده‌زانین له رابردودا به‌ڵێنی زۆر به هه‌ڵه‌بجه دراوه و ته‌نها وه‌ك دروشم ماوه‌ته‌وه، ده‌زانین به‌ده‌مه‌وه‌نه‌چونی حكومه‌ت بۆ داواكارییه‌كانیان زیاتر دڵی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی شكاندوه، ده‌مه‌وێت له‌م یاده مێژوییه‌دا رایبگه‌یه‌نم كه هه‌مو تواناكانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ و پاڵپشت و هاوكارییان ده‌بم.
بافڵ تاڵه‌بانی ئاشكراشیكرد، رابردوی ئێمه پڕه له نه‌هامه‌تی و ئازار و قوربانیدان، ئه‌گه‌ر ناكۆكییه شه‌خسی و حیزبییه‌كانمان وه‌لانه‌نێین و پێكه‌وه له‌پێناو كوردستانێكی خۆشگوزه‌ران و ئارام هه‌وڵنه‌ده‌ین، رۆحی شه‌هیدانمان ئارام نابن و به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، ده‌بێت ئه‌مڕۆ رۆژی په‌ندوه‌رگرتن بێت، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كوردستان پێویستی به هه‌مومانه، ده‌بێت هه‌مومان به رۆحێكی كوردانه‌وه بجه‌نگین له پێناو كورد و كوردستان و خه‌ڵكه شه‌ره‌فمه‌نده‌كه‌ی كه شایسته‌ی ژیانێكی باشتر و خۆشگوزه‌رانترن.
PM:03:21:16/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت