فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى پارتى: ئه‌و هێزانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێرانن پێیان خۆشنیه‌ پارتى بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك


وێستگه‌ نیوز-سروه‌ ئه‌حمه‌د
ئێستا خۆپیشاندان له‌ به‌رده‌وام باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی که‌رکوک پارتی ده‌ستی پێکرد به‌پێی زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ڕێکخراوه‌ بۆ چۆڵ نه‌کردنی باره‌گاکه‌ و ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی به‌ پارتی، فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتین بۆ كه‌ركوك دژایه‌تى پارتى ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت ئه‌و هێزانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێرانن پێیان خۆشنیه و‌ رێگاش ناده‌ن پارتى بگه‌ڕێته‌وه‌.

لە کاتژمێر 12:00ـەوە رێگەکە داخراوە، به‌پێى زانیارییه‌كان ئەوانەی گردبوونەتەوە عەرەبن و خەڵكی کەرکووکن ماوەی کاژێرێکە رێگەکەیان داخستووە و هاتوونەتە بەردەم ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پێشووی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە ئێستا بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانە، ئەوان داوا دەکەن ئەو بارەگایە بەهیچ شێوەیەک رادەستی هیچ لایەنێکی سیاسیی نەکرێت كه‌ مه‌به‌ست لێى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌."
 
عه‌قید سه‌ردار مالومه‌ى، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى پارتى له‌ میحوه‌رى كوڵه‌ جۆ به‌ وێستگه‌ نیوزى راگه‌یاند، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى و عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌قن دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتین بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دژایه‌تى پارتى ده‌كه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، په‌كه‌كه ‌و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌وانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێرانن پێیان خۆش نیه‌ و رێگاش ناده‌ن پارتى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ به‌ تایبه‌تى شوێنه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، رێككه‌وتن كراوه‌ له‌ نێوان سه‌ركردایه‌تى ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و سوپاى عیراقى و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ كه‌ركوك و پارتیش حزبێكى مۆڵه‌ت پێدراوه‌ له‌ناو عیراق ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌، له‌ دواى شانزه‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ باره‌گاكانى كه‌ركوك شه‌ش مانگ پێش ئێستا بڕیارێك هه‌بوو له‌و بابه‌ته.

ئه‌و فه‌رمانه‌ده‌یه‌یه‌ى پێشمه‌رگه‌ رونیكرده‌وه‌، دیاره‌ لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌واڵى ژێر به‌ ژێریان بیستووه‌ له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ ئه‌و ناوچانه، كه‌‌ له‌ میدیاكاندا به‌ فه‌رمى هیچ شتێك له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتییه‌وه‌ باس نه‌كراوه‌، رۆژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى دیاریكراو نه‌بووه‌ به‌ قسه‌ى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى بێت گوایه‌ ئه‌مڕۆ پارتى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك، به‌ڵام هیچ بڵاوكراوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن پارتى و حكومه‌تى عیراقه‌وه‌ نه‌بووه‌.

راشیگه‌یاند، هه‌مووى فشاره‌ بۆ سه‌ركورد به‌تایبه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان،  وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان  رونكردنه‌وه‌یدا دیاره‌ له‌ هه‌رێم شوێنى دیكه‌ هه‌یه‌ زیندانى تیایه‌ و حكومه‌تى فیدراڵى سه‌رپه‌ره‌شتى ده‌كات، بۆ نمونه‌ گرتووخانه‌ى 23 خه‌ڵكیان زۆره‌ له‌ زیندانه‌كان به‌ مادده‌ى تیرۆر زیندان كراوه‌، كه‌ داواى ئازادكردنیان ده‌كه‌ن، بڕواشناكه‌م ده‌سه‌ڵاتدانى عیراقى نیه‌ت پاكیان تێدا بێت، لیواى 61ى سه‌رۆك وه‌زیران پاڵپشتى خۆپیشانده‌ران ده‌كات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، سیاسییه‌كانى عیراق به‌رامبه‌ر به‌ كورد دوو ڕووى ده‌نوێنن، شپرزه‌ى ناوماڵى شیعه‌ نیشان ده‌دات، ده‌بێت حكومه‌تى عیراق ئه‌منیه‌تى كورده‌كان بپارێزێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شدارى كردنى پارتى له‌ پارێزگاى كه‌ركوك وتى، پارتى به‌یه‌ك لیستى كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركوك ده‌كات.



PM:01:05:15/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 9000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت