کازمی بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی پاپا دەکات


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

مستافا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەخێرھاتنی پاپا دەکات بۆ سەر خاکی پێغەمبەران و پیاوچاکان.

لەسەروبەندی گەیشتنی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بە هەر سێ زمانی ئینلگیزی و کوردی و عەرەبی رایگەیاند، "بەخێرھاتنی پاپا دەکەین و بەوپەری خۆشەویستیی و ئاشتیەوە گەل و حکومەتی عێراق پێشوازی لە قەداسەتی پاپا فرەنسیس دەکەین".

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە، "خاكی میسۆپۆتامیا لەدێر زەمانەوە تا ئێستا و بۆ هەمیشە، وێستگەیەكی مێژویی دیداری ئاین و هزر و بەها مرۆییە هاوبەشەكانە."

لە کۆتاییدا نوسیویەتی، "قەداسەتیان بەخێربێن بۆ نیشتمانی سۆمەر و بابل و ئاشور، لانكەی پێغەمبەران و پیاوچاكان.


PM:01:15:05/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 4432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو