" بارزانی یەکەم کەس بوو گەیشتە رانیە و سەرکردایەتی رزگارکردنی کرد"


وێستگەنیوز- 
د.  مەیادە نەجار، پەرلەمانتاری پارتی رایگەیاند، بەرەبەیانی پینجی ئازار، رێزدار سەرۆك مەسعود بارزانی وەك یەكەم سەركردەی كوردستان گەیشتە شاری رانیە و وەك پێشمەرگەیەك سەركردایەتی رزگاركردنی شارەکە، سەرپەرشتی سەرجەم قۆناغەكانی راپەرینی دەكرد. 

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوە دەکات، "سەرۆك بارزانی وەك تاكە سەركردە، لەیەكەم گزنگی راپەرین لەشاری رانیە، سەرجەم شارەكانی كوردستان، ئازادكردنی كەركوكی دڵی كوردستان،  وەك تاكە سەركردەی سیاسی فەرماندەیی  مەیدانی پرۆسەكەبوو".

هەروەها دەڵێت، "بەرەبەیانی پینجی ئازار جیاواز لەرۆژەكانی تری ساڵ، جەماوەری شاری رانیەی قارەمان ڕژانە سەرشەقامەكان و لەم رۆژەوە، رانیە  تاجی راپەرینی لەسەرناو بۆ هەتا هەتایە بەشاری دەروازەی ڕاپەرین ناسیندرا".

وێستگە نیوز لەتێلیگرام جۆین بكە

مەیادە نەجار جەخت دەکاتەوە لەوەی، "پینجی ئازار زۆر جیاوازە چونكە گەنجانی ئەم شارە ئازیزەی كوردستان بەهاوكاری هێزی پێشمەرگە لەكەمترین ماوەدا  شارییان لەدام و دەزگا موخابەراتی و ئەمینیەكان پاككردەوە، هەمان رۆژ شارو شارۆچكەكانی دەوروپشتی رانیەیان ئازاد كرد.

لە کۆتاییدا دەشڵێت، "راپەرینی ئازار چرۆیەكی بەهاربوو، لەدوای گەڵا رێزانی پایز، راپەرینی ئازار شنە بايەكی بەهارانەی ژیاندنەوەبوو لەدوای خەزانی پایز، راپەرینی ئازار  مێژووی كوردستان و ناوچەكە گۆڕی، لەیادی ڕاپەریندا سلاو لەگیانی پاكی شەهیدانی رۆژی راپەرین ، سلاو لەگیانی شەهیدانی كورد و كوردستان، سەروەرییان باوكی روحیمان  سەرۆك بارزانی و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد".


PM:12:46:05/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو