پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوان "دانپێدانان"ی چالاکوانە سزادراوەکانی بادینان رەتدەکەنەوە
به‌شدار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی هه‌ولێر و بادینان
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی هه‌ولێر و بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت، دەبوایە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی "دانپێدانان"ی چالاکوانە سزادراوەکان دوای ئەوەی لە دادگای پێداچونەوەی هەرێم پلەی بنبڕ وەردەگرێت بڵاوبکرێتەوە و بەشێکی بەرچاوی وتەی سزادراوەکانیش هاوشێوەی ئەوە نەبووە کە لەرۆژی دادگاییکردنەوەکەیاندا لێیانوەرگیراوە.
به‌شدار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی هه‌ولێر و بادینان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، به‌پێی یاسا ناكرێت دانپێدانانی رۆژنامه‌نوسه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، چونكه له‌ڕوی یاساییه‌وه بڕیاره‌كه پله‌ی بنبڕی وه‌رنه‌گرتوه، ده‌بو بڕیاره‌كه له‌دادگای ته‌میز بگه‌ڕێته‌وه و پاشان بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكاتیش نه‌ده‌بوو وێنه‌ی ده‌موچاویان دیاربێت، ئەوەی دەکرێت ده‌ستوه‌ردانه له‌سه‌ربه‌خۆی دادگاكان و داوا له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین له‌و بابه‌ته بێته‌ده‌نگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، "نامه چاتییه‌كان هیچیان راست نین، چونكه ئه‌و كه‌سانه له‌دادگای دهۆك ئازادكرابون، ئه‌وكاتى مۆبایله‌كانیان كه‌وتوه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كان، له‌گرووپ چاته‌كان نامه زیادكراوه و به‌شێكی زۆریان بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ناگه‌ڕێته‌وه".
سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی هه‌ولێر و بادینان باسی لەوەشکرد، "به‌شێك له ڤیدیۆكان دروستكرابوون، به‌شێكیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و ناموسیان تۆماركرابوون، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك قسه‌شیان كردبێت ئیعتبار ناكرێت له‌روی یاساییه‌وه، چونكه به‌ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانیان نه‌بووه".
ئەوەشی خستەڕو، "بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو دۆسیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر بكرێت، داوا له‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای ته‌میز ده‌كه‌ین، كه خه‌ڵكی خاوه‌ن ئه‌زمونن، دڵنیام به‌ویژدانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن دەکەن و به‌پێی ئه‌زموونم ده‌بێت ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ئازادبكرێن و بێبه‌ری بكرێن".
PM:11:49:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت