داوای گواستنەوەی دۆسییەکەی غالب محەمەد بۆ بەغدا دەکرێت

‌‌غالب محەمەد ئێوارەی رۆژی هەینی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەسلێمانی بە "چەقۆ" هێرشی کرایەسەر

وێستگەنیوز-

هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا داوایانکردوە لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیەی هێرشکردنەسەر پەرلەمانتار د.غالب محه‌مه‌د بگوازرێته‌وه‌ به‌غدا، بەو پێیەی ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌ و سەرۆکی پەرلەمانیش بڕیاریداوە کار لەسەر داواکارییەکە بکات.

هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی لەپەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ عێراقییه‌كان به‌ هاوئاهه‌نگیی و پشتیوانیی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی داوایان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌یسی هه‌وڵی تیرۆركردنی د.غالب محه‌مه‌د بگوازرێته‌وه‌ به‌غدا، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌.

ئەوەش هاتووە، له‌به‌رامبه‌ردا  محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكرد كه‌ په‌رله‌مانتار د.غالب محه‌مه‌د به‌فه‌رمی ئه‌و داوایه‌ی ئاراسته‌ بكات بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كه‌.

هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی باسی لەوەشکردوە، " ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ له‌موجامه‌له‌ی سیاسی و ده‌رخستنی راستییه‌كان وه‌كخۆی".

ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی شوبات لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەسلێمانی بە "چەقۆ" هێرشکرایەسەر "غالب محەمەد" ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و بریندار کرا.


PM:11:20:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 4304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو