ناتالیا لەبارەی جلەکانی داوای لێبووردن دەکات

‌ناتالیا جاف

وێستگەنیوز-

ناتالیا جاف ئەو ژنەی‌ دوێنێ لەسەر فەرشی‌ سوری‌ نمایشی‌ فیلمی‌ (09) زومی‌ کامێرای‌ رۆژنامەنوسانی‌ بەلای‌ خۆیدا ڕاکێشا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە رێکەوت جلەکانم ئاوادەرچووە و داوای لێبوردن دەکەم"

ئەمڕۆ پێنجشەممە ناتالیا جاف خانمە مۆدێلی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا رایگەیاندووە، " لە رۆژی نمایشی فیلمی 09 بە رێکەوت جلەکانم ئاوادەرچووە و داوای لێبوردن دەکەم، هیچ ئامادەکارییەکم بۆ هەڵبژاردنی جلەکانم نەکردبوو و مەبەستیشم سوکایەتی بە هیچ کەلتورێک نەبووە".

ده‌ركه‌وتنەکەی دوێنێی ناتالیا به‌جلوبه‌رگێكی نیمچه‌ ڕووت قسه‌ و باسی زۆری به‌دوای خۆیادا هێناوه‌، بەڵام ناتالیا به‌رده‌وام باسی لەوەکردوە پۆشینی جلوبه‌رگ له‌لای ئه‌و هیچ سنورێكی نییه‌، ناوبراو وه‌ك كچه‌ مۆدێل و مه‌یكئه‌پ ئارتیست و بلۆگه‌ر ده‌ركه‌وتووه‌  و كاری ڕیكلامیش ده‌كات.

به‌رده‌وام ستایلی جلوبه‌رگ و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه‌ بۆته‌ جێگه‌ی‌ باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو ناتالیا باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌هۆی جلوبه‌رگه‌كه‌یه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردوه‌ و ئێستا كه‌سێكی دیكه‌ له‌جیاتی ئه‌و وه‌ڵامی ڕیكلامه‌كان ده‌داته‌وه‌ و كاروباره‌كانی بۆ ڕێكده‌خات.


PM:10:03:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 20712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو