لێدوانی مەلا بەختیار لەسەر كەیسەكەی غالیب محەمەد


وێستگە نیوز-
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەلایەنە سیاسییەكان دەڵێت، چ رەوای هەقە، جارێ كێشەی بودجە لە بەغداد ماوە، موچە پچڕ پچڕ دەدرێ، هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەیە، كەچی لەسەر گرفتی پەرلەمانتارێك هەڵدەدێرێن؟.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "غالیب محەمەدم نەدیوەو نەدواندوە، لە بەرەی نەیارە، بەڵام پەلاماردانی، تاوانە. لێكەوتەی لێدوانەكان و لێدانەكەی ناوبراو سەیرن! كێشەیەكی یاساییە و ئەركی دادگا و پۆلیسە. بە هاوكاری ئاسایش. كەیسەكە لە دادگایەو.. پۆلیس و ئاسایش لێدوانیان لەسەر نەداوە، لێكۆڵینەوەی هەمەلایەنەشی لەسەر نەكراوە. ئەم هەموو دەستێوەردانەی بەرپرسان، كەی كارێكی تەندروستە؟!".

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەكردووە "دۆخی كوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسیەكان، وەكو كەڵەكە بەردە، بە بچوكترین فشار دەتەپێ. چ رەوای هەقە، جارێ كێشەی بودجە لە بەغداد ماوە. موچە پچڕ پچڕ دەدرێ. هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەیە، كەچی لەسەر گرفتی پەرلەمانتارێك هەڵدەدێرێن؟".

لەسەر كەیسی هێرشكردنە سەر غالیب محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق، دوێنێ هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم هێرشی توندیان كردە سەر یەكتر.


PM:05:17:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 4700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت