وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی باسی زیادبوونی داهاتی عێراق دەكات بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار



وێستگە نیوز-
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، لەماوەی 2 مانگدا داهاتی حكومەتی عێراق 6 ملیار 115 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی رایگەیاندووە، گۆڕانكاری لە بەھای دیناری عێراقی پلانێكی ستراتیژی ئابووری بوو، نەك بڕیارێكی سەرپێی، دیارە لە ئەنجامی ڕاوێژ لەگەڵ سندوقی نەختی نێودەڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی و حكومەت و كوتلە سیاسیەكان لە چوارچێوەی پلانی چاكسازی  بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بەھاناوەچونی  باری دارایی و ئابووری عێراق سەچاوەی گرت، نزیكە دەرئەنجامە ئەرێنیەكانی لەسەر ئابووری عێراق بەڕونی دەردەكەوێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەڵگەش بۆ ئەوە پاش  شیكارێكی دارایی و پشت بەستن بەداتاكانی خستنەڕوی دۆلار لەماڵپەری فەرمی بانكی ناوەندی پێمان دەڵێت داھاتی عێراق چەند زیادیكردووە، لە بەرواری ٢٠/١٢/٢٠٢٠ لە یەكەم رۆژی دابەزاندنی بەھای دینار لە 119 هەزارەوە بۆ 146 هەزار  تا ٢٥/٢/٢٠٢١  لە ماوەی ئەو  2 مانگ و 10 رۆژەدا بانكی ناوەندی  تەنھا 2 ملیار و 392 ملیۆن دۆلار خستۆتەڕوو لە كاتێكدا لە ماوەی 2 مانگ و 10 رۆژ پێش دابەزینی بەھای دینار  8 ملیار و 77 ملیۆن دۆلاری خستبوەڕوو ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بە ھۆی گرانبوونی كاڵاو كەلوپەلی بیانی خواست بەرێژەی لەسەدا 15 % كەمبۆتەوە، لە بەرامبەردا بانكی ناوەندی كەمتر دۆلاری خستۆتەڕوو، واتە: تەنھا لەو ماوەیەدا بانكی ناوەندی زیاتر  5 ملیار و 685 ملیۆن دۆلاری بۆ گەڕاوەتەوە".

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەڵێت "پاشان لە جیاوازی نرخی دۆلار بە دینار لە 119ەوە بۆ 146  كە دەكاتە رێژەی لە %18ەو ئەگەر كەڕەتی 3 ملیار و 392 ملیۆن دۆلای بكەین زیاتر لە 430 ملیۆن دینار قازانجی كردووە. كۆی گشتی تەنھا لەم 2 مانگ و 10 رۆژەدا 6 ملیار 115 ملیون دۆلار حكومەتی عیراق داھاتی زیادی كردووە".

هەروەها باسی لەوەكردووە "پاشان بە پێی داتاكانی ماڵپەری فەرمی كۆمپانیای سۆمۆ  لە فرۆشتنی نەوت لە ماوەی دوو مانگ پێش دابەزینی بەھای دینار تەنھا بە بەھای 6 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتبوو ئەویش بەھۆی نزمی نرخی نەوتەوە، بەڵام لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بەھای 9 ملیار 405 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە واتە لە جیاوازی نرخی نەوت  لە ماوەی  دوو مانگدا   2 ملیار و 725 ملیۆن دۆلار داھات بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە، بەگشتی لە كۆی گۆڕانكاری بەھای دینار و بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی 70 رۆژدا حكومەتی عیراق زیاتر لە 8 ملیار و  840 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوە".


PM:04:11:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 3736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت