كهشناسی ههرێم: سبهینێ له ههندێ ناوچه تهرزه دهبارێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ هەینی لە دوای نیوەڕۆ باران بارین تا رادەیەک کۆتای دێت لە زۆربەی ناوچەکان و پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکات و ئەگەری تەزرە بارین هەیە لە هەندێک ناوچەدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران و لەهەندێک کاتدا و لە ئێوارەدا ئاستی باران بارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی باران زیاتر دەبێت.
دهشڵێت: سبەینێ لە کاتەکانی بەیانیدا باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچە لێزمە باران دەبێت و ئەگەری بارینی تەرزەش هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە و نزمترین 11 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 بە هەشت پلە دەبێت و دھۆک 17 بە 10 پلە دەبێت و کەرکوک 22 بە 11 پلە دەبێت.
هاوكات سبەینێ ههینی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلە و نزمترین هەشت پلە دەبێت، لە سلێمانی 15 بە شەش پلە، دھۆک 14 بە شەش شەش دەبێت، لە کەرکوکیش 19 بە هەشت پلە دەبێت.
AM:11:26:04/03/2021
ئهم بابهته 17268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت