ئەمڕۆ یەکەم کەس لە هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت

‌ڤاکسینی سینۆفارمی چینی

وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیارە کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکەم کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوترێت.

پاش ئەوەی لە نیوەشەوی یه‌ك لەسەر دووی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عیراق، هەر بۆ رۆژی دواتر دەست بە کوتان بە ڤاکسینەکە کرا و لە سەرەتاشدا درا بە کارمەندانی تەندروستی و دواتریش بە بەساڵاچوان و ئەو کەسانە دەدرێت کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

هەر لە دووی مانگیشدا، بەشی هەرێم لەو ڤاکسینە گەیشتە هەولێر و بڕیاریشە ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی یەکەم کەس ڤاکسینەکە وەربگرێت.

لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ پێدانی ڤاکسین کراوە و لە سەرەتاشدا ئەو کەسانە وەریدەگرن کە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادان و ئەمڕۆ ڤاکسینەکە دەدرێتە کارمەندانی تەندروستی.

لە دوو رۆژی رابردووشدا، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشکرایکرد، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ چیندا بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی سینۆڤارمی کۆرۆنا واژۆکراون دوو ملیۆن ژەمی دیکەی بۆ زیادکراوە تا لە ئایندەیەکی نزیکدا بگاتە بەغدا و زۆرترین هاوڵاتی وەریبگرن.




AM:10:17:04/03/2021






















ئه‌م بابه‌ته 2308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت