خالید جەمال ئەلبێر: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانەکەی پاپا بۆ عیراق و هەرێم بەندە به‌دوو هۆکارەوە
خالید جەمال ئەلبێر
وێستگه نیوز ـ
خالید جەمال ئەلبێر، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا به‌نده به‌دوو شته‌وه یه‌كه‌م بارودۆخی ئه‌منی عیراق بێت دووه‌م، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه ئه‌و دووشته رێگری ده‌كات له‌هاتنی به‌ڵام تا ئه‌م ساته هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه".
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا بۆ عیراق به‌تایبه‌تیش بۆ هه‌رێمی كوردستان مانایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه ئه‌ویش به‌خشینی ئومێد و هیوایه بۆ ئه‌و مه‌سیحانه‌ی كه‌ماون له عیراق كه نزیكه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌خه‌مڵێنرێت به‌نیو ملیۆن وه‌ك كه‌نیسه‌كان خۆیان باسی ده‌كه‌ن، به‌شی زۆری ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی له كوردستان ده‌ژین كوردستان بۆته لانگه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تی مه‌سیحیه‌كان له‌دوای 2005-2006، له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تائیفی له‌ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق مه‌سیحییه‌كان كۆچیان كرد بۆ ئێره و دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی سه‌یدونا نه‌جات و دوای شه‌ڕی داعش و هێرشكردنی داعش بۆسه‌ر موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا كوردستان بۆته لانگه و له‌به‌رئه‌وه قه‌داسه‌تی پاپا خۆی خستیه به‌رنامه‌ی خۆی".
خالید جەمال ئەلبێر، ئاماژەی بەوەکرد: "گه‌وره‌ترین ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كان ئه‌مڕۆ له كوردستان نیشته‌جێن قه‌داسی شوكر ئه‌و قه‌داسه‌ی كه‌ده‌یكات په‌یامی كۆتاییه كه له‌یاریگای شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری ده‌كرێت، ئه‌و نوێژه كۆتاییه‌ی كه له هه‌ولێر ده‌كرێت به‌دڵنیاییه‌وه په‌یامێكی گه‌وره‌ی تێدا ده‌بێت بۆ به‌خشینی هیوایه به‌دڵنیاییه‌وه هێنانی خێر و به‌ره‌كه‌ته بۆ عێراق و به‌تایبه‌تیش بۆ كوردستان".
ئەلبێر جەختیکردوە، "سەردانەکەی پاپا به‌دڵنیاییه‌وه پاڵپشتیه‌كه هاندانی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه‌بمێنێته‌وه و نیشته‌جێ بێت و ئه‌و وڵاته به‌جێ نه‌هێڵێت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه ئه‌مڕۆ مه‌سیحی له عیراق ماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش كه زۆررینه‌ی مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانن و نیشته‌جێن به‌دڵنیاییه‌وه په‌یامێكی گه‌وره‌ی تیادا ده‌بێت بۆ پێدانی ئومێد بۆ مه‌سیحییه‌كان كه‌بمێننه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه له‌كوردستاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه نه‌بووایه ئه‌وانیش لێره نه‌ده‌مانه‌وه و كۆچیان ده‌كر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پاپا باس لەگەڕانەوەی مەسیحییەکان دەکات بۆ زێدی خۆیان؟ لەوەڵامدا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: "به‌ڵێ بێگومان ئه‌وه‌ی تیادایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان بۆ شوێن و زێدی باوباپیرانیان به‌ڵام به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم كێشه‌ی ئێمه‌ی مه‌سیحی ئه‌مڕۆ كۆچكردنه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌و كۆچكردنه‌ش كه ئه‌مڕۆ خێزانێكی مه‌سیحی به‌رژه‌وه‌ندی ماڵ و منداڵه‌كه‌شی له‌به‌رچاو ده‌گرێت بارودۆخی ناوچه‌كه هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانی 2012 و 2013 چه‌ندین خێزانی مه‌سیحی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا و له‌كه‌نه‌دا هاتنه‌وه بۆ كوردستان و ده‌ستیانكرد به‌وه‌به‌رهێنان له به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی وڵاته‌كه له‌گه‌شه‌دا بوو له‌لوتكه‌دا بوو به‌ڵام دوای شه‌ڕی داعش ئه‌و خێزانانه‌ی كه هاتبوون لێره ئیشیان ده‌كرد و وه‌به‌رهێنانیان كرد به‌ڕاستی تووشی شۆك بوون و جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام هیوادارین ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه‌له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بگه‌ڕێنه‌وه".
"به‌ڵێ بێگومان کوردستان شوێنێكه كه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆر ڕووی تێكردووه نه‌ك هه‌ر مه‌سیحی به‌ڵكو یه‌زیدییه‌كان، به‌هاییه‌كان ئه‌مڕۆ به‌هاییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه گه‌وره‌ترین كێشه‌یان هه‌یه له‌ناوه‌ڕاست و باشوور. ئه‌مڕۆ به‌ئازادانه به‌هاییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا په‌رستگای خۆیان هه‌یه و نوێژی خۆیانی تێدا ده‌كه‌ن، نوێنه‌ریان هه‌یه له‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌هه‌مان شێوه جووه‌كان و پێكهاته‌كانی تریش"، خالید جەمال ئەلبێر وایوت.
خالید جەمال ئەلبێر ئەوەشی وت: "قه‌داسه‌تی پاپا په‌یامێكی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ كه‌سانی سیاسی كۆده‌بێته‌وه له‌یاریگای شه‌هید فرانسۆ حه‌ریری ئاماده‌بوونێكی گه‌وره ده‌بێت له سیاسیه‌كان و چینه‌كانی تر به‌ڵام هیواده‌خوازیین هه‌ندێك شت هه‌یه كه‌نایشارینه‌وه و به‌ئاشكراش به‌جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تمان وتووه و به‌سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوه هه‌ندێك كێشه هه‌یه كه گۆڕینی فكری خه‌ڵكه هه‌ندێك عه‌قڵ تائێستا پێویستی به‌وه هه‌یه بگۆڕێت و قبوڵی یه‌كتری بكه‌ن بۆ نموونه یه‌كێك له كێشه‌كانی ئێمه كه هه‌مانه كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌كان هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وانه‌ی كه داگیركراون له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سان كه له‌زووه‌وه به‌كاریان هێناون، دووه‌م ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆری مه‌سیحی له موسڵ و له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، مناڵه‌كانیان ده‌رچووی زانكۆی موسڵه، دكتۆره، سه‌یده‌لانییه، ئه‌ندازیاره یاخود هه‌ر پیشه‌یه‌ك بێت ناتوانێت موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆی بكات چونكه سه‌ربه سه‌ندیكای ئێره نییه ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن".
دەربارەی ئەوەی ئایا سەردانەکەی پاپا چی لە دۆخی مەسیحییەکان دەگۆڕێت؟ لەوەڵامدا خالید جەمال ئەلبێر وتی: "من نازانم دۆخ چی لێدێت چونكه له‌خوا به‌زیاد بێت هه‌موومان له‌بارودۆخێكی باش‌دا ده‌ژین له هه‌رێمی كوردستان باش ده‌ژین، به‌ڵام كێشه‌كه ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقه، هیواداریین رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، فشاركردن بێت له‌سه‌ر به‌غدا كه ئه‌م كێشانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بێت به‌دڵنیاییه‌وه قه‌داسه‌تی پاپا رۆڵی هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هاوكاریكردنی مه‌سیحییه‌كان له‌ناوچه‌كه".
ئەلبێر دەشڵێت: "بێگومان ئێمه پێشتر لەسەردانەکانمان بۆ ڤاتیکان وەک شاندی حکومەتی هەرێم ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و ئاواره مه‌سیحیانه كرد كەساڵی 2005-2006 به‌هۆی شه‌ڕی براكوژییه‌وه هاتنه هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌مجاری بوو ئه‌و كاته له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سێ كه‌نیسه دروست بكات له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رێكی ئاشووری رۆشنبیری دروست بكات ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ی پێ‌درابوو به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو سه‌ردانه‌كانی كه كراوه بانگهێشتنامه پێشكه‌شی پاپا كراوه كه‌بێته هه‌رێمی كوردستان داواكردنی جه‌نابی (پا‌تریاك مالیوس ساكۆ) كه ئه‌ویش چه‌ندین جار له‌بۆنه‌كاندا كه‌كۆتاجار بوو به‌كاردیناڵ داوای ئه‌وه‌ی كرد سه‌ردانی عیراقیش بكات، پاپاش خۆی له‌دڵیدا بوو كه‌سه‌ردانی عیراق بكات هه‌روه‌ها جامپۆڵی دوو كه‌بڕیار بوو ساڵی 2000 بێته عیراق له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌منی نه‌هاتبوو خه‌ونه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپای پێشووی هێنایه دی كه‌بێته ناوچه‌ی ئوور كه‌باوكی پێغه‌مبه‌ره‌كان له‌وێ بووه ئه‌مڕۆ ته‌حقیقی ئه‌وسه‌ردانه ده‌كات و ئه‌و داواكاریانه ده‌كات، پارساڵ ویستی بێت به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه رێكنه‌كه‌وت".
بەڕێوەبەری کاروباری گشتی مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف کە هاوکات لیژنەی ئامادەکاری پێشوازی پاپا-یە ئەوەشی وت: "بۆ زانیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا به‌نده به‌دوو شته‌وه یه‌كه‌م بارودۆخی ئه‌منی عیراق بێت دووه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه ئه‌و دووشته رێگری ده‌كات له‌هاتنی به‌ڵام تا ئه‌م ساته هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه".
راشیگەیاند: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی خشته‌كه رۆژی 7ی مانگ دێته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پاشان به‌هێلیكۆپته‌ر ده‌چێته موسڵ پاشان ده‌شتی نه‌ینه‌وا و دوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر پشووده‌دات له دارول زیافه‌تی خۆی پاشان کاتژمێر چوار مەراسیمی نوێژکردن ده‌بێت له‌یاریگای شه‌هید فڕانسۆ حه‌ریری دواتر کاتژمێر حه‌وت كه‌ته‌واوبوو له‌نوێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه و له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و به‌غدا. یاریگای فڕانسۆ حه‌ریری زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ده‌گرێت، به‌ڵام له‌به‌ر رێكاره ته‌ندروستیه‌كان 10 هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كۆرۆنا به‌وشێوه‌یه بێت وه‌ك جارانی پێشوتر كه‌بڵاوبوویه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارساڵ بڵاوبوویه‌وه سه‌ردانه‌كه هه‌ڵده‌وشێته‌وه به‌ڵام تائێستا تیمی پڕۆتۆکۆلی پاپا سەردانەکەی پاپای هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه".
خالید جەمال ئەلبێر جەختی لە وەکردەوە لە مەراسیمی پێشوازی لە پاپا هەروەها ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ مەرجی تەندروستی لەبەرچاو دەگیرێت و رێنماییە تەندروستییەکان جێ بەجێدەکرێت، لەو روەوە وتی: "ئه‌و هۆشداریه پێویسته بۆ خه‌ڵك بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام له رێنماییه‌كاندا ئه‌وه‌ی هەرکەس كه دێت بۆ یاریگاكه ده‌بێت كه‌مامه و ده‌ستكێشی پێ بێت ده‌بێت هه‌ندێك رێكار هه‌یه بیكه‌ن وە به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌چنه ژووره‌وه هه‌مووی ته‌عقیم ده‌كرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی تیمی پڕۆتۆكۆڵی ڤانتیكان خۆشی داوای ئه‌وه‌ی كردبوو كه زۆر جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تی رێكاره ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن".
AM:09:23:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت