پاپای ڤاتیكان پەیامێكی سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ عێراق بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-
پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان سەبارەت بەسەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئێوەم لەبیر بوو بە كریستیان، موسڵمان، گەلی یەزیدی، نزا دەكەین خوا ئازایەتیمان پێبدات بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا".


پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان سەبارەت بەسەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئێوەم لەبیر بوو بە كریستیان، موسڵمان، گەلی یەزیدی، نزا دەكەین خوا ئازایەتیمان پێبدات بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا".

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد "خوشك و برا كریستیانە ئازیزەكان، ئەوانەی لەنێو حەرگەی نەهامەتییە هەرە سەختەكاندا دەستبەرداری باوەڕتان نەبوون، رێگە مەدەن نەهامەتییەكان بەسەرتاندا زاڵ بن، لەكاتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناش با یارمەتی یەكتر بدەین".

بڕیارە رۆژی هەینی 5ی ئازار پاپا فرەنسیس سەردانی شاری بەغدا و رۆژی 7ی مانگیش سەردانی كوردستان بكات، هەر لەم سەردانەدا لەگەڵ سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان كۆدەبێتەوە.



PM:10:44:03/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت