بەهۆی كۆرۆناوە، كردنەوەی پێشانگایەكی نێودەوڵەتی دواخرا


وێستگە نیوز- 

بەهۆی خۆپارێزی زیاتر لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

داستان فازڵ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای عێراق تەقەدوم لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای بڕیارەكانی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆڕۆنا لەهەرێمی كوردستان كە تایبەتە بەقەدەغەكردنی كۆڕو كۆبوونەوە و گردبوونەوە و كۆنفرانس و بۆنەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بڕیاردرا بەدواخستنی پێشانگای نێودەڵەتی سلێمانی  DBX خولی چواردەهەمین بۆ كاتێكی نادیار.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، بڕیار بوو ئەو پێشانگایە لە بەرواری 10 تا 15ی ئەم مانگە لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەتاسڵوجە بەچاودێری حكومەتی ناوەندو حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەبەشداری زیاتر ۱۸٠ كۆمپانیای ناوخۆو بیانی لە ۱۱ وڵات لە گشت بوارەكان بەڕێوە بچێت كە ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار  هەزار میوان سەردانی دەكەن لە گشت شارەكانی عێراق.
 


PM:08:35:03/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت