به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى هه‌رێم به نایاسایى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌خوێنن
وێستگه نیوز-
زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى هه‌رێم به پێچه‌وانه‌ى بڕیارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له به‌شه‌كانى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌خوێنن.
به‌پێى یاسایى ژماره 13ى ساڵى 2014 وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان بۆیان نیه خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا پێشكه‌ش به زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ش له 15ى شوباتى 2017 ده‌ركراوه كه تێیدا خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان تاوه‌كو له‌و پۆسته‌دا بن بۆیان نیه پێشكه‌شى خوێندنى باڵا و دبلۆمى باڵا بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانرێت خوێندن و ئه‌م جۆره پۆسته پێكه‌وه راهى بكرێت.
هه‌ربه‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ى یاسایى وه‌زاره‌ت بێت ئه‌وا ناوى له خوێندن ده‌سڕێته‌وه و بڕوانامه‌كه‌ى دانیپێدا نانرێت.
به پێى زانیارییه‌كانى وێستگه نیوز، ژماره‌یه‌كى زۆرى په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى كوردستان له زانكۆكانى هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان خوێندویانه له ماوه‌ى كارى په‌رله‌مانیدا هه‌ندێكیشیان به‌رده‌وامن .
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى وێستگه نیوز، له وڵاتى قوبرس له به‌شى قانون له زانكۆى نیه‌ر ئێست بڕوانامه‌ى ماسته‌ریان به‌ده‌ست هێنا به زمانى عه‌ره‌بى
PM:03:16:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت