فرۆکەخانەی هەولێر سەبارەت بە کەرەنتینکردنی هاوڵاتیان روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا


فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری هەموو هاوڵاتیان دەکەنەوە کە هیچ گۆرانکارییەک بەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە یەک نەهاتووە.


ئاماژە بەوەش دەکەن، گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردووە.

دەقى رونکردنەوەکە:

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ڕوونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر دوای بڵاوبوونەوەی هەوالی بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەنالێکی راگەیاندندا، ئاگادار گشت هاولاتیان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا هیچ گۆرانکارییەک بەسەر ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021 دا نەهاتووە.

بەڵکو گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل


PM:03:09:03/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو