پلان ھەیە جارێکی تر قەرزی بچوک بە ھاووڵاتیان بدرێتەوە
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
حکومەتی ھەرێم بری 76 ملیار و 650 ملیۆن دیناری وەک
قەرزی بچوک بە ھاوڵاتیان داوە و پلانی ھەیە مانگانە بەپێی وەرگرتنەوەی قەرزەکە
پێدانی قەرزی بچوک دەستپێبکاتەوە.
ئارام ئەنوەر بەرێوەبەری قەرزی
بچوک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، حکومەت بڕی 76 ملیار و 650
ملیۆن دیناری وەک قەرزی بچوک داوە بەھاووڵاتیان، لەو برەش تا ئێستا نزیکەی 44
ملیار و 300 ملیۆن دیناری گەرێنراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەرەتای
ئەم مانگەشەوە دەستیان کردوە بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی لەلایی ھاوڵاتیانە، کە نزیکەی
33 ملیار دیناری ماوەتەوە.
هەروەها دەڵێت، وەزارەتی کاروباری
کۆمەلایەتی پلانی ھەیە بەپێی داھات، ئەگەر مانگانە یەک ملیار دینار قەرز بگەرێنرێتەوە،
ئەوا جارێکی تر پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچوک بە دەستپێبکاتەوە.
PM:02:56:03/03/2021
ئهم بابهته 2616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت