داعش لە عیراق بە بەهێزی دەردەکەوێتەوە


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، داعش بە بەھێزی لە عێراق دەرکەوتۆتەوە و پێویستە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە زووترین کات کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.

بەپێی هەواڵی میدیا فەرەنسییەکان، جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، خراپی رەوشی عێراق و بەھێزبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش لەو وڵاتە جێگەی نیگەرانییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوەش ھانیان دەدات لە پێناو باشکردنی رەوشی عێراق و سەقامگیری لە وڵاتەکە، داوای کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بکەن، کە ماوەیەکی زۆرە کۆنەبونەتەوە.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئەو وەزیرە فەرەنسیە دەڵێت، پێویستە بە زووترین کات ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات.

لە دوای پەلامارەکانی داعش لە عێراق لە ساڵی 2014 زیاتر لە 60 وڵاتی جیھان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ھاوپەیمانییەکیان لە ژێر ناوی "ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش" پێکھێنا و لە رووی سەربازییەوە بەشداربوون لە تێکشکاندنی داعش.


PM:02:35:03/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو