سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: یەکێتی نایەوێت یاسا سەروەر بێت
سەرکەوت شەمسەدین
وێستگه نیوز ـ
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی هیوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌خنه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گرێت له‌وه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له ئاشكرا نه‌كردنی تۆمه‌تبارانی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د.
سه‌ركه‌وت ده‌ڵێت: "بەروونی و بێ پەردە و شاردنەوە، هۆکاری ئاشکرانەکردنی ئەو گروپە تیرۆرستیەی هەوڵی تیرۆرکردنی د. غالب یانداوە لای یەکێتی ئاشکران و وەک رۆژی روناک دیارە کە یەکێتی ئەم دواخستن و بێدەنگی کردنەی بۆ شاردنەوە و ونکردنی ئەو گروپە و ئەو حزبەی لە پشتی ئەم کارە تیرۆرستیەوەیە".
راشیگه‌یاندووه: "ئێمە زانیاری بێ شەک و بێ غموز و روونمان هەیە کە یەکێتی بە مەبەست و لەژێر فشاری سیاسی دەیەوێت خۆی لەم کەیسە دەرباز بکات".
سه‌ركه‌وت شه‌مس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "هۆکار زۆرن بۆ ئەمکارەی یەکێتی، بەڵام ئایا ئەمە بەرەو کوێمان ئەبات؟ ئایا وادەزانن لە دوای ئەمرۆوە ئیتر ئێوە بێ گرفت لێی دەر ئەچن؟".
ده‌شڵێت: "دڵنیابن کە دەرگای دۆزەخ بەرووی خۆتانا دەکەنەوە، خۆش خەیاڵ مەبن کە غالب ئێستا (گۆڕان) وەک حزب موهتەم نیە پێی و نەک فشار ناکات، بەڵکو ئەوان سەرەتا مەعنەوییان غالبیان تیرۆرکرد و دۆزەکەی غالبیشیان فرۆشت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی هیوا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: "هیچ شتێک لەوە ترسناک تر نییە کە ئەو کەمەمتمانەی بە هێزە ئەمنییەکان ماوە، ئیتر نەمێنێت، ئەو کات پرسەکە بەدەستی خۆمان چارەسەر دەکەین، ئێوەش دۆڕاو ئەبن تیایدا".
ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی شوباتی2021، لە بەردەم ماڵەکەی لە سلێمانی، "بە چەقۆ" هێرشکرایە سەر غالب محەممەد، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عیراق و بریندارکرا. دوای چارەسەرکردنیشی لە نەخۆشخانە، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.
PM:02:28:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت