چاودێری بازرگانی: عه‌لوه‌ی سلێمانی دابخرێت نرخی سه‌وزه‌و میوه گران ده‌بێت
دیمەنێک لە عەلوەی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
وابڕیاره له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 4ی ئازاری 2021، عه‌لوه‌ی سلێمانی دابخرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانیش ده‌ڵێ، له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یاندان، چونكه ئه‌گه‌ر داخستنی عه‌لوه به‌رده‌وام بێت نرخی سه‌وزه‌و میوه گران ده‌بێ.
حاجی سه‌روه‌ر عه‌لی، نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌رزی باشماخه‌وه رێگرییان لێده‌كرێت له هاتنی باره‌كانیان و له شۆفێریان دراوه و جامی ئۆتۆمبێلیان شكاوه، ئه‌منییه‌تیان پارێزراو نییه، بۆیه ئه‌وانیش كاره‌كانیان راده‌گرن.
وتیشی: "سوورین له‌سه‌ر بڕیاری خۆمان و له رۆژی هه‌ینییه‌وه عه‌لوه داده‌خه‌ین، باره‌كانیشمان له هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه راگرتووه".
سۆران عه‌بدولغه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بارزگانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانین، بۆ ئه‌وه‌ی داخستنی دوكانه‌كان كاتی زۆر نه‌بات.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر داخستنی عه‌لوه‌ی سلێمانی درێژه بكێشێت، ئه‌وكات نرخی سه‌وزه‌و میوه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گران ده‌بێت، بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین".
کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی دەڵێن، لەنێوان شۆفێرانی بارهەڵگری دەروازەی باشماخ، سەیرانبەن و شوشمێ کێشە هەیە لەسەر هێنانی سەوزە و میوە و ماوەی چەند ساڵێکیشە بەردەوامی هەیە، بۆیە لەئێستادا هەڕەشە لەسەر شۆفێرەکان و بارهەڵگرەکان و کاسبکارانی عەلوەکەش هەیە.
PM:01:59:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت