عێراق بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزارى كوه‌یته
وێستگه نیوز-
راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بڕی 49 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزی قه‌ره‌بووی جه‌نگیان به كوه‌یت داوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر عێراق ماوه‌ته ته‌نیا 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆكوزه‌یرانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بڕی 49 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزی قه‌ره‌بووی جه‌نگیان به كوه‌یت داوه، ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر عێراق ماوه‌ته ته‌نیا 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئێستاش له لایه‌ن سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ره‌بوو، له 3%ی داهاتی هه‌نارده‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كوه‌یت ده‌بڕێت. پێشبینی ده‌كات به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر ته‌واوی قه‌رزه‌كه بدرێته‌وه.
له ساڵی 1991 لیژنه‌ی قه‌ره‌بوو له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت و زیانگه‌یاندن به‌و وڵاته، حكومه‌تی عێراقی ناچاركرد به بڕی 52.2 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی كوه‌یت بكاته‌وه.
PM:01:56:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت