ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ره‌تده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پابەندی ئەو بڕیارانەی حکومەتی هەرێم نابن کە دژی لامەرکەزین.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان لە ئەنجومەن  پابەندی ئەو بڕیارانەی حکومەت نابن کە دژی دژی سیستمی لامەرکەزییە و رۆتین زیاد دەکات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم دژی سیستمی لامەرکەزیی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە.

ئازاد محەمەد ئەمین ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حکومەتی هەرێم رۆتین بۆ هاوڵاتییان دروستدەکات."

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت، بە تەواوى ئەو بڕیارە رەتدەکەنەوە، کە دەرکراوە بۆ راستاندنى نوسراو و بەڵگەنامەکانى پارێزگاکە لەلایەن ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێرەوە.   



PM:01:44:03/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 8788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو