باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ ئوردن داخرا

‌باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ ئوردون

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌هۆی‌ تووشبوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌نده‌كانی‌ به‌ كۆرۆنا، باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ وڵاتی‌ ئوردون داخرا.


باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ وڵاتی‌ ئوردون له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: به‌هۆی‌ تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ناو كارمه‌ندانی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ شانه‌ی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ ئوردون و له‌پێناو سه‌لامه‌تی‌ هه‌مووان بڕیاردرا به‌ داخستنی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ بڕیاری‌ داخستنه‌كه‌ له‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 2ی‌ ئازاری 2021 ده‌ستپێده‌كات و كونسوڵخانه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.


PM:12:22:03/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو