وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه: وه‌رگرتنی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج
وێستگه نیوز-
وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌رگرتنی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌نجامدانی حه‌جی ئه‌مساڵ.
تۆفیق ڕه‌بیعه وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه ڕایگه‌یاند: وه‌رگرتنی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌نجامدانی حه‌جی ئه‌مساڵ.
له بڕیارێكدا كه ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندداره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه، تۆفیق ڕه‌بیعه ئاماژه‌ی به مه‌رجی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆڕۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌یانه‌وێ ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن.
وه‌زیره‌كه‌ی سعودیه ڕایگه‌یاندووه: خۆ كوتان به پێكوته‌ی كۆڕۆنا یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێدانی پێكوته‌ی به به‌شداربووانی حه‌ج، دروست ده‌كرێت.
له‌و بڕیاره‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌كردووه كه ئه‌مساڵ ڕێیان پێ ده‌درێت به‌شداری به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بكه‌ن.
فه‌ریزه‌ی حه‌جی ساڵی ڕابردوو، جیاواز له ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆناوه ته‌نها به به‌شداری 10 هه‌زار هاووڵاتی نێوخۆی سعودیه به‌ڕێوه چوو.
AM:11:43:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت