ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 3ی ئازاری 2021، مووچەی وانەبێژان بۆ مانگی 10ی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئاگاداری ھەموو مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەمان دەکەینه‌وه کە ئەمڕۆ چوارشممە سەردانی دیوانی پەروەدە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی 10ی ساڵی رابردوو".
وه‌ك په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژه‌ی پێداوه، مامۆستایانی باخچە و ئامادەییەکان کاتژمێر 9:00 بۆ کاتژمێر 11:00 سەردانیان بکەن و مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان کاتژمێر 11:00 بۆ 1:00 سەردانیان بکەن.
پاره‌كه بۆ مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس 300 هه‌زار دیناره‌و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆمیش 250 هه‌زار دیناره.
AM:09:59:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 20648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت