شێخ جەعفەر: دەستێکی تێکدەرانە لە دوای کێشەکەی من و قادری حاجی عەلی هەبوو
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە، کێشەکەی نێوان خۆی و قادری حاجی عەلی پەیوەندی بە جیاوازی بیروڕای سیاسیەوە هەبووە و وەک ئەوەنەبوو کە لەمیدیاکانەوە باسکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئادار، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند،" بۆ ئەو گرژییانەی لەنێوان من و قادری حاجی عەلیدا دروستبوو داوای لیبوردن لە بنەماڵەکەی دەکەم چونکە زۆر جار وا روودەدات کە ناتەوێ رووبدات بێگومان ئەوەش قابیلی قسە لەسەرکردنە و رۆحی لێبووردەیی هەیە".
ناوبراو باسی لەوەشکردووە، "ئەو گرژییەی کە لە کۆتاییەکان دروست بوو، زیاتر لەسەر ئاستی بیرورای جیاوازی حزبی بون نەوەک ئەوەی کە لەمیدیاکان و لێرەو لەوێ باس دەکران و زیاتر تێکەڵ بە کێشەی کەسایەتی دەکرا بێگومان ئەوەش دەستێکی تێکدەرانەی لە دواوە بوو".
PM:10:13:02/03/2021
ئهم بابهته 5036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت