ھەرکەسێک بچێت بۆ حەج دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
سعودیە مەرجی نوێی بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج راگەیاند و لەمەودوا ھەرکەسێک بەنیازە بچێت بۆحەج دەبێت پێشوەخت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت.
تۆفیق رەبیعە، وەزیری تەندروستی سعودیە رایگەیاند، ھەرکەسێک بەنیازە فەریزەی حەج جێبەجێ بکات مەرجی پێشوەخت ئەوەیە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت.
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەنەکردووە ئەو کەسانەی لەدەرەوە سەردانی سعودیە دەکەن بۆ فەریزەی حەج ڤاکسینەکە لە وڵاتی خۆیان وەردەگرن یان لە مەککە، بەڵام باسی لەوە کردووە دەبێت لیژنەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەشداری وەرزی حەج بکەن.
لە پاش هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی زۆربەی سنوورەکانی وڵاتانی جیهان، ساڵی پار بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنھا بۆ ھاوڵاتیانی سعودیە دەیانتوانی بەشداری فەریزەی حەج بکەن و ژمارەیان 10ھەزار کەس بوو.
PM:09:27:02/03/2021
ئهم بابهته 1612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت