"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی ناوناوه لاهور فه‌سڵ كرا"
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
وێستگه نیوز-
ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به فراكسێۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕایگه‌یاند پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی ناو ناوه لاهور فه‌سڵكراوه.
ئه‌بو به‌كر هه‌ڵدنی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی وێستگه نیوز هاتووه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه "پێشمەرگەیەک بەناوی (هێمن مەحمود حەمە مراد) دانیشتووی ناحیەی سیروان کە پێشمەرگەی هێزی یەکی پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە تۆپخانە دەوام دەکات تەنها لەسەر ئەوەی کوڕەکەی ناوناوە (لاهور) فەسڵ کراوەو دوومانگە لەدەوام دەرکراوە بەگوتەی پێشمەرگەکە".
ناوبراو رونكردنه‌وه‌كه‌ی له‌ژێر ناوی "پێشمەرگە بەشەرتی حزب و ناونانی منداڵەکانیشتان بەدڵی حزب!!!" نوسیوه.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئەم بابەتەم لەلیژنەی کاروباری پێشمەرگەش خستە ڕوو کە پێویستە بەدوداچوونی بۆبکەین و قبوڵی ئەو غەدرو ستەمە نەکرێت، ئەمە بێجگە لەوەی ئەوپێشمەرگەیە زیندانی و دەسبەسەر کراوەو چاوی بەستراوەتەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بەم عەقلیەتەوە نەک هەر حوکمڕانی ناکرێت بگرە لەسەر دەستی ئەم ناشایستە و نابەرپرسانە ئەوەی هەشمانە لەدەستی دەدەین".
ناوبراو ده‌شڵێت" ئەوەیە نان وبژێوی کورد واتەنی بەشەرتی چەقۆ"
PM:03:40:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 46276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت