وەزارەتی دارایی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

‌وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا دادگای قۆرەتوو سەر بە دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان ژمارەیەک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ فەرمانبەر و بەرپرسی دەروازەکان دەرکرد، بڕیارەکان دوای پێداچونەوە (بەسیفەتی تەمییزی) لە بەرژەوەندی وەزارەت یەکلاییکرانەوەو بڕیاردرا بەهەڵوەشاندنەوەی (نقص) ی گشت بڕیارەکانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوابەدوای ڕوونکردنەوەمان لە بەرواری (2021/2/11) تایبەت بە پرسی ئەو دۆسیەیەی کە دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان جووڵاندبووی، بڕیاری دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان (بەسیفەتی تەمییزی) بەژمارە (14/ت/2021) لە بەرواری (2021/2/9) دەرچوو کە تایبەتە بە وردینی کردن و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئاماژەپێکراوی سەرەوە .
ئەوەش هاتووە، "بڕیاری دادگا لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرچوە بە هەڵوەشاندنەوەی (نقص) ی گشت بڕیارەکانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەتمان، لە کاتێکدا بابەتی ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەکان لە دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە."

وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئێمە لە کاتێکدا و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە پابەندبوونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەکانی دادگاکان دەردەبڕین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری، لە هەمان کاتدا داوا لە دادگاکان و دادوەرە بەڕێزەکان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرپرس و کارمەندانمان و ماندووبوون و دڵسۆزیان لە چوارچێوەی یاسا لەبەرچاو بگیرێت".

ئەوە لەکاتێکدایە 19ی کانونی دوەمی ئەمساڵ دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان ئاماده‌ی دادگا بن، دادگای قۆره‌تو له‌گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ده‌ركردو پێنج رۆژ دواتریش دەستگیرکران.

No description available.


AM:10:01:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 10712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت