موچەی خانەنشینی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ زیاد دەکرێت


وێستگەنیوز-

لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژەیاسایەکیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردوەتەوە بەمەبەستی پێداچونەوە بە موچە و دەرماڵەی خانەنشینی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیش چاوەڕێ دەکرێت لەوەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان پڕۆژەکە گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان بەوێستگەنیوزی راگەیاند، لیژنەکەیان لەسەر هەموارکردنەوەی خانەنشینی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام داوە و هەردوولا لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ بەرزکردنەوەی موچەکانیان گفتوگۆیان کردوە.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا ئەندامانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ دوای 15 ساڵ خزمەت یان دوای خانەنشینبوونیان بە یەک لەسەر چواری موچەکانیان خانەنشین دەبن، واتە ئەگەر کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ ملیۆنێک دینار موچەکەی بێت، بە 250 هەزار دینار خانەنشین دەبێت ئەوەش رێژەیەکی کەمە و بەشی پێداویستی خێزانێک ناکات کە بژێویان لەسەر تەنها ئەو موچەیە بێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، پڕۆژەیاسای پێداچونەوە بە موچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ لەئێستادا لەئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕێ دەکرێت لەداهاتویەکی نزیکدا رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

هـ.هـ


AM:08:42:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 50908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو