وته‌بێژی حكومه‌ت له‌باره‌ی مووچه‌وه قسه ده‌كات
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز-
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌و كه له‌كاتی خۆیدا مووچه دابه‌شبكرێت.
جوتیار عادل له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه تایبه‌ت بوو به توندكردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتی"له‌كاتی خۆیدا مووچه دابه‌شده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدان".
جوتیار عادل ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه هه‌وڵبدات لێبڕین كه‌مبكاته‌وه له‌و بوارشدا كاری بۆ ده‌كات.
ناوبراو وتی "مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شده‌كرێت ئه‌مه بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا وتی" ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن نه‌بن ئه‌وا رێكاری توندتر ده‌گرینه به‌ر".
د. جوتیار عادل له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه وتی "رێژەی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە" و بۆیە بڕیاریانداوە رێکارەکان تووند بکەنەوە.
گوتەبێژی حکومەت داوا لە فەرمانگە و هاونیشتمانیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. رێکارەکان تاوەکو 10-3-2021 دەبێت و دوای ئەو بەروارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەردەکات.
یەکێک لەو بژارانەی کە خراوەتەڕوو ئەوەیە ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ناوەندەکانی خوێندن رێکارەکانی خۆپارێزی تێیاندا تووند دەکرێتەوە. جووتیار عادل گوتی، "بڕیارماندا خوێندن بەردەوام بێت".
به‌شێك له‌بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه
توندتركردنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان.
-پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به رێنماییه‌كان.
- ئیداره‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كان سه‌رجه‌م رێكاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
- خوێندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن.
- ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته ئاراوه.
- تا 10ی ئازار ئه‌م رێكارانه ده‌گیرێنه به‌ر.
PM:07:25:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 73092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت