ته‌ندروستی عێراق: 22 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هه‌زار و 599 توشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆماركراوه و 22 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، سێ هه‌زار و 599 توشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوون گه‌یشته 699 هه‌زار و88 .
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 22 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 13 هه‌زار و 428 .
PM:03:48:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت