نوێترین زانیاری له باره‌ی داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن
بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له سنووری په‌روه‌رده‌كه‌یان له 152 هه‌زار خوێندكار‌و قوتابی ته‌نها 14 خوێندكار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها پێنج بۆ شه‌ش مامۆستاش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون.
به‌كر محه‌مه‌د وتیشی: "له ئێستادا ده‌وامی خوێندن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌نی ئه‌وه نییه رابگیرێت".
له باره‌ی ئه‌گه‌ری راگرتنی ده‌وام به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌وه، بەکر محەمەد وتی: "ئێمە تەمەنای ئەوە دەکەین دەوام رانەگیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر لیژنه‌ی باڵای كۆرۆناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه ئێمه وای بۆ ده‌چین هه‌ر دوو هه‌فته تێپه‌ڕ نه‌كات".
AM:11:50:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 20888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت