فۆرمی وانەبێژی پەروەردەی پێنجوێن بۆ چەند بەشێک راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن فۆرمی وانەبێژی بۆ چەند پسپۆرییەک راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، هەریەک لە دەرچوانی پەروەردە، پەروەردەی بنەرەت، زانستەکان، زمان و ئاداب، دەتوانن رۆژی سێشەممە، 2ی ئازار، سەردانی ئیشراف بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی بۆ ساڵی2020-2021.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، پێویستە ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن یەکێک بن لە دەرچوانی بەشی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، زیندەوەرزانی.
هاوکات هەر یەکە لە دەرچوانی بەشی هونەر و هونەرە جوانەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پسپۆرییەکانی مۆسیقا و شانۆ.
PM:09:36:28/02/2021
ئهم بابهته 3020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت