رێكخراوی قوتابیان: قسه‌كانى ئه‌و مامۆستایه کاریگەریی خراپ له‌سه‌ر قوتابیان جێدەهێڵێت
وێستگه نیوز-
رێكخراوی قوتابیانی كوردستان له باره‌ی مامۆستاى پهیمانگایهكهوه كه له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاندبوو،" له پۆلی دووی ناوه‌ندییه‌وه به قۆپی و گزی كردن ده‌رچووه"، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی داواکاری گشتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه كه به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگایه‌كی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵێكه‌وه بانگه‌شه‌ی ئاشكرا بۆ گزی و قۆپی ده‌كات و ورده‌كاری قۆپیكردنی خۆی به ئاشكرا باسدهكات، ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە چەقی قەیرانە پەروەردەییەکاندا و لەم دۆخە ناهەموارەی کەرتی پەروەردە و خوێندندا، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە و ڕەواجپێدانی، تاوانێکی ئاشکرایە و کاریگەریی خراپ لەسەر بیر و بۆچوون و دەروونی قوتابیان و خوێندکاران جێدەهێڵێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بۆ بەڕێزان: داواکاری گشتی هەرێم - وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێملەم ڕۆژانەدا و لەکەناڵێکی ڕێگەپێدراوی تەلەفزیۆنییەوە، لەبەرنامەیەکی تەرفیهی و کات بەسەر بردندا، کەسێک کەخۆی وەک مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیمانگایەکی ئەهلی دەناسێنێت، بەشێوەیەکی ڕوون و بەشانازییەوە باس لەوە دەکات کە لەپۆلی دووی ناوەندییەوە بە قۆپی و گزیکردن دەرچووە، هاوکات وردەکاری و شێوازەکانی قۆپیکردنیشی دەخاتەڕوو.
لە چەقی قەیرانە پەروەردەییەکاندا و لەم دۆخە ناهەموارەی کەرتی پەروەردە و خوێندندا، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە و ڕەواجپێدانی، تاوانێکی ئاشکرایە و کاریگەریی خراپ لەسەر بیر و بۆچوون و دەروونی قوتابیان و خوێندکاران جێدەهێڵێت، هەروەها حەزی زانست و، ویستی هەوڵ و کۆششکردن بۆ فێربوون بەلاڕێدا دەبات، ئەمە بەدەر لەوەی بە ئاشکرا قوتابیان بۆ پەنا بردنە بەر ڕێگای هەڵە و گزیکردن هان دەدات.
ئێمە لە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەپێویستی دەزانین، لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵە زەقانەدا داواکاری گشتی لەهەرێم بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکات و ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر، هاوکات داواکارین لە هەرکام لەوەزارەتەکانی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتی ڕۆشنبیری) بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەستن و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر کەسەکە و ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەش بگرنەبەر.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان مەکتەبی سکرتاریەت
27 شوباتی 2021
PM:09:25:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 4852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت