توانا عوسمان وێبسایتێکی نوێ دەکـاتەوە

‌توانا عوسمان، ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ

وێستگەنیوز-

ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ توانا عوسمان سایتێکی شیکاری و کلتوری تایبەت بەخۆی دەکاتەوە و مانگی داهاتوودا پەخشی دەکات.

لەلێدوانێکدا بۆ سایتی وێستگە، توانا عوسمان وتی "سایتەکە سەحنەیەکە بۆ شیکردنەوەی هەواڵ، بۆ تێگەیشتن لەپەیوەندی سەبەبی ڕووداو، هەروەها بۆ فۆکەسکردن لەسەر دیوی سیسۆلۆجی و کلتوریی دیاردە و ڕووداوەکان".

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

دەربارەی ناوەرۆکی سایتەکە، توانا وتی "سایتەکە خەبەری نیە، ڕاکەڕاکی بابەتی ڕۆژانەی تیانیە، بەڵکو وردبونەوەیەکی قوڵترە لەوەی لەچواردەورمان ئەگوزەرێت، لەبواری سیاسی، زانستی، رۆشنبیریدا.. لەئێستادا ئەوەی لەمیدیای ئێمەدا نوقسانە، هۆشیاریە نەک لەزانیاری".

دەربارەی کاتی پەخشکردنی سایتەکە، ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕایگەیاند، لەئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ناوەڕۆکی بەشەکانی سایتەکەیە و لەمانگی ئازاردا دەیکاتەوە.


PM:08:38:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 31120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو