رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

‌عومەر سەید عەلی لەگەڵ رێکخەری بازنەو سەرپەرشتیاری رایەڵەکان گۆڕان کۆبوەوە

وێستگەنیوز-

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حزبەکە، کۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانی گۆڕان تاوتوێ کرد و رایگەیاند، "بە پشتیوانی هاوڵاتیانی بەئیرادەو گۆڕانخوازان ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ رێکخەری بازنەو سەرپەرشتیاری رایەڵەکان و ئەنجومەنی قەزای سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

مەحوی محەمەد، سکرتێری ئەنجومەنی قەزای سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "رێکخەری گشتی باسی لە پێوستی بەشداری فراوانی هاوڵاتییان کردوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لەمساڵدا ئەنجامبدرێت، هەروەها باس لە بەستنی کۆنفرانسەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کراوە و وەک ئەنجومەنی قەزای سلێمانی ئامادەیی تەواومان پیشانداوە بۆ ئەو پرۆسەیە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لە کۆبونەوەکەدا رێکخەری بازنە و سەرپەرشتیاری رایەڵەکان، بۆچون و پێشنیارەکانیان سەبارەت بەکاری ئۆرگان و تیمی حکومەت و فراکسیۆنەکانی گۆڕان خستەڕو.


PM:08:16:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو