د. ئەحمەد سەفار: هیچ بابەتێکی هەڵپەسێردراو له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه‌


وێستگه‌ نیوز-
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئەوەی چەندین جار شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدای کرد، ئێستا هەردوو لایەن گەیشتوونەتە یەک و هیچ بابەتێکی هەڵپەسێردراو نەماوە.


د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی چەندین جار شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدای کرد، ئێستا هەردوو لایەن گەیشتوونەتە یەک و هیچ بابەتێکی هەڵپەسێردراو نەماوە، تەنیا ماوەتەوە لەسەر داڕشتنی رەشنووسێک بگەنە رێککەوتن و تاوەکو لە پڕۆژە یاسای بودجە تێیپەڕێنن.

د. ئەحمەد سەفار، وتیشی: "بە گوێرەی زانیارییەکانیان ئەگەری هەیە سبەی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەسەر کۆتا رەشنووس رێککەوتن ئەنجامبدەن".

پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ى عێراق، كه‌ له‌ لایه‌ن كابینه‌ی مسته‌فا كازمییه‌وه‌ له‌ 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 په‌سند كرا، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا بۆ په‌سندكردنی، به‌ڵام دوای چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران، تا ئێستا په‌سند نه‌كراوه‌.


PM:08:02:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 10548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو