قایمقامی هەولێر: بههۆى پابهند نهبون به رێنماییه تهندروستییهكان 10 هۆڵ و رێستۆرانت داخران
وێستگه نیوز-
تیمەکانی قایمقامیەت و گەشتوگوزاری هەولێر شەوی هەینی 10 هۆڵ، رێستۆرانت و هۆتێل دادەخەن قائمقامى ههولێریش دهڵێت "بههۆى پابەند نهبونیان به رێنماییە تەندروستییەکان بووه".
بەپێی بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر، باڕ، رێستۆرانت و ئەو شوێنانەی قەرەباڵغی تێدا دروست دەبێت، پێویستە لە دوای کاتژمێر 12:00ـی شەو دابخرێن. قایمقامی هەولێر رایگهیاندووه، ئەو شوێنانە پێچەوانەی رێنماییەکان لایڤ میوزیکیان سازکردبوو.
دواى ئهوهى ژمارەیی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر دەڵێت، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، جەخت لە بەستنی ماسک دەکەینەوە لە شوێنە گشتییەکان. هەر کەسێکیش ماسک نەبەستێت، "سزا دەدرێت."
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، داخستنی بازگەکانە بەڕووی پاسی گەشتیاران کە لە رۆژی هەینی کاتژمێر 08:00ـی شەوەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. نەبەز عەبدولحەمید وتى، "ئەوانەی دێنە هەولێر دەبێت بۆ کاری پێویست بێت.. لە ئەمڕۆوە تیمەکانی تەندروستی لە بازگەکان جێگیرکراون".
قایمقامی هەولێر دەشڵێت، لیژنەکانیش بەردەوام دەبن بۆ سزادانی ئەو کەسانەی پابەند نابن و ئەو شوێنانەی پێشتریش داخرابوون، بە داخراوی دەمێننەوە. بە وتەی قایمقامی هەولێر، دانانی پرسە، ئاهەنگی بووکگواستنەوە و کۆبوونەوە و بۆنەی کۆمەڵایەتی قەدەغەیە.
PM:06:23:27/02/2021
ئهم بابهته 19132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت