مانگی 3 وه‌ك مانگی 2 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماده ده‌كرێت
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه مووچه‌ی مانگی 3 دواده‌كه‌وێت.
ئه‌مرۆ ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا دابه‌شناكرێت "بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بۆ یه‌ك مانگه".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و پڕوپاگه‌ندانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه نه‌یاری حكومه‌ت و میلله‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیشیانن"چونكه به‌چه‌واشه‌كاری ده‌یانه‌وێت میزاجی خه‌ڵكی تێكبده‌ن كه له‌ئێستادا خه‌ڵكی ماندووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد كه بۆ له‌مه‌ودوا مووچه به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه وه‌ك مانگی دوو دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، وەک حکومەت پێیان خۆشە مووچە بە رێژەی 100% دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێک وردەکاری هەن کە بەهۆیەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه بۆ له‌مه‌ودوا مووچه له‌كاتی خۆیدا به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:05:47:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 109512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت