وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج چه‌كداری داعشی ڕاگه‌یاند
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج چه‌كداری داعشی ڕاگه‌یاند كه به‌مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوبوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی شوباتی 2021، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵ، پێنج چەكداری داعشیان دەستگیركردووە، کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکرابوون.
هه‌ر به‌پێی راگەیەندراوەکە، 4 چەكداریان لە ناوچەكانی بەغدا و ئەوەی دیکەیش لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژەی به‌وه‌شداوه کە، ئەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی وتەکانیان، رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.
PM:05:37:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت