ته‌ندروستی عێراق: 18 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هه‌زار و 543 توشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆماركراوه و 18 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی شوباتی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، سێ هه‌زار و 543 توشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوون گه‌یشته 692 هه‌زار و 241.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 18 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 13 هه‌زار و 383.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوو هه‌زار و 820كه‌س چاكبوونه‌وه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 632 هه‌زار و 998 كه‌س.
PM:05:22:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت