مه‌سرور بارزانی‌ : داعش له‌ خۆرێكخستنه‌وه‌دایه‌

‌مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان



وێستگه‌ نیوز-

مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی‌ داعش له‌خۆرێكخستنه‌وه‌دان.


مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ فرانس 24 ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی‌ داعش له‌سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق له‌خۆرێكخستنه‌وه‌دان و چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجامداوه‌.


ه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گومانی تێدا نییه‌، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ فڕۆكخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، په‌لامارێكی تیرۆرستی بوو و ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ ده‌ستگیركراون.

ناوبراو به‌ فرانس 24 ی‌ ووت : ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هید و بریندار بوون، گومانی تێدا نییه‌ كه‌ په‌لامارێكی تیرۆریستی بوو و گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ هه‌نگاوی باشی ناوه‌ و له‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ چ لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ بووه‌‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌ و گوتی: "داعش خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه‌".

"رێكخراوی داعش سوود له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ وه‌رده‌گرێت، كه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووست بووه‌ و توانیویه‌تی‌ چه‌كداری زیاتر بباته‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی و تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌یان له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه‌، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا هاووڵاتیانی سڤیلیش ده‌كه‌نه‌ ئامانج، بۆیه‌ داعش تائێستاش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه"‌.

"پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ وردی چاودێری چالاكی و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی داعش بكات".

هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی باسی ئه‌وه‌شی كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" به‌رپرسه‌ له‌ هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه‌ و گوتی: پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی بدات، ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ مێژوویی وه‌سف كرد و گوتی: ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا رێزلێنانێكه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان. مه‌سرور بارزانی هیوای خواست، ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا فرانسیس ببێته‌ هۆی پشتیوانییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ.


PM:05:20:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت