بایدن هۆشداری تووند دەداتە ئێران
وێستگە
نیوز- هێڤار هیوا
جۆ
بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توند دەدات بە ئێران و رایگەیاند، هیچ رەفتار و
هەنگاوێکی ئێران بەبێ وەڵام نابێت و ئەو وڵاتە ناتوانێت خۆی لە سزاکان بدزێتەوە.
جۆ
بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تەکساس بەمەبەستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
ناوچه زیان پێگه‌یشتووه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته، كه به‌هۆی ره‌شه‌باوه زیانی
پێگەشتووە، پرسیارێکی سه‌باره‌ت به هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر
چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سنووری عێراق – سوریا لێ‌کرا و لە
وەڵامدا رایگه‌یاند، "هیچ ره‌فتار و هه‌نگاوێكی ئێران به‌بێ وه‌ڵام نابێت".
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی
کردەوە، "ئێران ناتوانێت خۆی له سزا بشارێتەوە".
ئەم وتانەی
جۆ بایدن دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە 25ی شوبات، ئەمریكا سنووری سووریا -عێراق،
بۆردومان کرد کە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانی تێدابوون.
دوای ھێرشەكە وه‌زاره‌تی به‌رگری
ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، فرۆكە جەنگییه‌كانیان چەندین ھێرشیان
كردۆتە سەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە رۆژھەڵاتی سوریا، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ
ھێرشی میلیشیاكان بۆ سەر كارمەندانی ئەمریكی لە عێراق.
جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی
سپی دەڵێت، "هێرشەکانمان پەیامێکی روونە و سەرۆکی ئەمریکا پارێزگاری له ئەمریکییەکان
ده‌كات، کاتێك دەکەونە بەر هه‌ر هەرەشەیه‌ك".
جه‌ختیشیكرده‌وه،
سەرۆك بایدن مافی وەڵامدانەوەی هەیە لەهه‌ر کات و شوێنێك کە پێی گونجاوە.
AM:10:55:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت