هێزهكانی هاوپهیمانان له عیراق خرانه حاڵهتی ئامادهباشییهوه
وێستگه نیوز ـ
كەناڵێكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بهرپهرچدانهوهی ههر هێرشێكی لهناكاو.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، "هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بە تایبەت لە بنکەی ئاسمانی بەلەد، لە باکووری بەغدا، تەنیا لە کاتژمێر 6:30 ئێوارە بۆ پێنجی بەیانی چالاکی پێویست ئەنجام دەدەن".
ئەمەش وەک هەنگاوێکی خۆپارێزییە، لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێک لەلایەن میلیشیاکانەوە، بەتایبەت دوای بۆردوومانە ئاسمانییەکەی ئەمریکا، بۆ سەر هەردوو گرووپی کەتائیب حزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا، لە ناوچەیەکی سنووری سووریا-عیراق، کە کوژرانی 22 چەکداری لێکەوتەوە.
ئەو گورزەی ئەمریكا لە گرووپە چەكدارەكان بە یەكەمین گورزی ئیدارەی جۆبایدن ھەژمار دەكرێت، بەگوێرەی بۆچوونی شارەزاییان ھێرشێكی چاوەڕوان نەكراو بوو.
AM:09:59:27/02/2021
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت