دوای دوو مانگ له‌ هاوسه‌رگیری ژنێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

‌هیدیە نیک سیرەت

وێستگه‌ نیوز ـ
کچێکی مێرمنداڵ لە ئورمیە تەنیا دوای دوو مانگ لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021، کچێکی تەمەن 11 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی هیدیە نیک سیرەت، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌ تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچە 17 ساڵەیە نەزانراوە، بەڵام سەرچاوەکان رایانگه‌یاندووه‌ کە بنەماڵەی هیدیە سکاڵایان لە سەر بنەماڵەی هاوژینەکەی تۆمار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیدیە نیک سیرەت خەڵکی گوندی جوجهی ناوچەی سۆما و دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بووە و دوو مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

نەبوونی پشتوانیی یاسایی و قەدەغە بوونی راشکاوانەی هاوسەرگیریی منداڵان لە یاساکانی ئێراندا بووەتە هۆی قورستر بوونی هاوسەرگیریی زۆرەملێ بۆ منداڵانی ئێران.


AM:08:52:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو