فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە ناڕەوایە دەکەین


وێستگە نیوز-
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داواکارین حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاووڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی پەرلەمانتاران و ھاووڵاتیانی کوردستان لەھەر دەست درێژی و توندوتیژیەک ،تاوانکاران ڕادەستی دادگا بکرێن و یاسا سەروەر بێت لە سزا دانیان. 

دەقی ڕاگەیەنراوی فراكسیۆنی گۆڕان  لە پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست وێستگە نیوز كەوتووە، 

بەناوی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە ناڕەوایە دەکەین کە ئێوارەی ئەمڕۆ کرایە سەر دکتۆر غالب  محمد لە ئەنجومەنی  نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی گۆڕان .

داواکارین حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاووڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی پەرلەمانتاران و ھاووڵاتیانی کوردستان لەھەر دەست درێژی و توندوتیژیەک ،تاوانکاران ڕادەستی دادگا بکرێن و یاسا سەروەر بێت لە سزا دانیان .

فراکسیۆنی گۆڕان 
٢٦/٢/٢٠٢١


AM:12:35:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت