حكومه‌تی هه‌رێم هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د شه‌رمه‌زار ده‌كات
وێستگه نیوز-
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
د. جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/26
AM:12:06:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت