لە کاتی بوک گواستنەوەدا هەشت کەس بە چەقۆ بریندارکران


وێستگه‌ نیوز-
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایده‌گه‌یه‌نیت، لە ئاهه‌نگى بوک گواستنەوەدا هەشت کەس برینداربوون و گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر،كه‌ بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سیانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، رایگه‌یاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاهه‌نگى بوک گواستنەوەدا هەشت کەس برینداربوون و گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، كه‌ بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سیانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون"

وتیشى:" زۆربەی ئەو کەسانە بە چەقۆ و خەنجەربۆکس بریندارکراون و بەشێکیشیان ئۆتۆمبێل شێلاندونی"

رووداوەکە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەدوای ئۆتۆمبێلی بووک و زاواوە بوون.




PM:10:52:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 5628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت