هاوپەیمانی هیوا: پێشوتر هێزە ئەمنییەکان لە بونی هەڕەشە لەسەر ئەو پەرلەمانتارە ئاگادار کراونەتەوە


وێستگه‌ نیوز-
فراکسیۆنی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشکردنە سەر د.غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمان ئیدانە دەکەن و داواکارن دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم بەخێرایی لێکۆڵینەوە لەو روداوەدا بکەن و بکەرانی بەسزابگەیەنن، جەختیش کراوەی پێشوتر هێزە ئەمنییەکان لەبونی هەڕەشە لەسەر ئەو پەرلەمانتارە ئاگادار کراونەتەوە.

فراکسیۆنی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق  لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن، "لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان (د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا. ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابونەوە کە بەهۆی را و رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوە، "ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم بەزوترین کات لێکۆڵینەوەی جدی لەروداوەکە بکەن و ئەو دەستە رەشە و دەستەکانی تری پشتی بدۆزنەوە تا دواتر لەرێگەی دادگاوە بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن".

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەسلێمانی هێرشکرایەسەر "غالب محەمەد" ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و بریندار کرا، دوای گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی سلێمانی لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە


PM:10:32:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت